١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

ئێوارەی دوێنی لقی دوو كۆتایی هێنا به‌ 9یه‌مین فیستیڤاڵی سینی سینیانێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/لەرێورەسمێکی ئاهەنگ ئامێزو شەوێکی هێمن وئارام بەخشدا بۆ بەرز راگرتنیشەوانی پیرۆزی رەمەزان وپاراستن و زیندوکردنەوەی یارییە فۆلکلۆری و رەسەنە مللیەکانی شاری هەولێر و تێکەلاوبوون بەهێزکردنی برایەتی، بەئامادە بوونی جۆزیف پێنینگتۆن بالیۆزی گشتی و کونسلی ئەمەریکا و هیو ئیڤانس بالیۆزی گشتی بەریتانیا لە عێراق و عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و، کارگێرانی لق و سکرتێری لاوان و بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێرو کەسایەتیانی هەولێرو شاری کەرکووک و هەوادارانی ئەم یارییە میللیە ئێوارەی دوێنی ناوچەی قەلات لەباغی شار کۆتایهێنا بە  9یەمین ڤیستڤالی میللی سنی سنیانێ لە شاری هەولێر...

لەسەرەتادابەرپرسی ناوچەی قەلات بەخێرهاتنی هەموو میوانانی کرد ئامانجی ڤیستڤالەکەی لە شاری هەولێر خستەروو، پاشان بەرپرسی لقی دوو ئاماژەی بۆ گرنگی ئەمیارییە فۆلکلۆری رەسەنە میللیە کرد کەدەیان سالە لە شاری هەولێربەرێوەدەچێت کە گرنگی و بایەخی ئەم جۆرە یارییانە دەبێتە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و تێکەلاوبوون و هاوکاری وهەمەهەنگی لە نێوان نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هەنگاوێکی باشدەبێت بۆ پاراستنی ماف دەستکەکانی گشت نەتەوەکان، هەروەها بەرێزیان تەئکیدی لەکۆکردنوەی ئەم جەماوەرە زۆرەی هەولێرو ناوچەکانی تر لەپاتەختکردەوە کە نیشانەی برایەتی وپێکەوە ژیان هێمنی وبەرقەراربوونی ئاسایش لەکوردستان نیشان دەدات، لەلایەن خۆیانەوە هەریەک لە بالیۆزی گشتی و کونسلی ئەمەریکا لە کوردستان و بالیۆزی گشتی بەریتانیا خۆشحالی خۆیان بەم کەشوهەوا ئازادەی ئارامی و ئاسایشەی هەرێم و بەشداریان لەم چالاکییە دەربری.

 

هەواڵی پەیوەندیدار