٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە كونسوڵی فەڵەستین دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی كرد لە بەرێز نەزمی حەزوری كۆنسوڵی فەڵەستینی لە هەرێمی كوردستان كە بە یاوەری باسم فەهمی راوێژكار، سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتیان كرد.

سەرەتای دیدارەكە بەرێز هێمن هەورامی بە گەرمی بە خێرهاتنی كونسوڵی فەڵەستینی كرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە نیشاندا. باردودۆخی ئێستای هەرێم و ناوچەكە بابەتی سەرەكی دیدارەكە بوون. بە ستنی كۆنگرەی نەتەوەی لە هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە باسی لێوە كراو، كە لەسەر بانگهێشتی فەرمی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە ئامادە بوونی حزب و لایەنەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی لە هەرێمی كوردستان گری دا، كە بە كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاری ناسرا و بە بەشداری 39 پارتی هەر چوار پارچەی كوردستان لیژنەیەك لە ئەندامانی هەرچوار پارچەی كوردستان پێكهات بۆ ئامادەكاری و دیاری كردنی وادەی بەستنی كۆنگرە. بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بە روونی پەیامی كۆنگرەی بۆ شاندی میوان خستە روو كە بریتیە لە پەیامی پێكەوە ژیان و پەیامی ئاشتی و دوور كەوتنەوە لە توندوتیژی. هاوكات جەختیش لەسەر ئەوە كرایەوە، كە كۆنگرە راگەینراوی خۆی دەبێت كە بۆ ئەم قۆناغە و قۆناغی پاشتری خەباتی رزگاریخوازی كورد تایبەتمەندی هەر پارچەیەك لەبەر چاو دەگیرێت. پرۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستان و رووداوەكانی ئەم دوایەی سوریا تەوەرێكی تری دیدارەكە بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار