١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی 26ـی گوڵان ئێوارە خوانێكی بۆ مامۆستایانی ئایینی چۆمان سازكرد

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info/ بەمەبەستی رێزگرتن لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و مامۆستایانی ئایینی سنووری چۆمان، لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێوارە خوانێكی بۆ مامۆستایانی ئایینی لە هۆڵی لق سازكرد.

لەم بارەیەوە یاسین مەحمود كارگێری لقی 26ی گولان لە بالەكایەتی تایەبت بۆ kdp.infoگوتی: بەبۆنەی شەوی قەدرو رێزگرتن لەو مانگە پیرۆزە ئێوارەخوانێكمان بۆ تەواوی مامۆستایانی ئاینی سەنتەری قەزای چۆمان رێكخست و دوای نان خواردنیش لەلایەن مامۆستا عەبدولرەحمان مەلا رەسول بەرپرسی لق دیاری تایبەت بەسەر مامۆستایانی ئایینی و میوانان دابەشكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار