٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بۆ بەرێزان لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

سڵاوێكی گەرم

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی سلێمانی و تەلەفزیۆنی سلێمانی) سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو كادرو كارمەندەكانی هەردوو دەزگای راگەیاندن لە شاری سلێمانی دەكەین و ئومێد دەكەین وەكو هەمیشە لە پێناو سەرخستنی كارەكانتان سەركەوتوو بن، جێی باسە ئەم دوو كەناڵە رۆڵێكی بەرچاوییان هەیە لە وشیاركردنەوەی خەڵك و خزمەتكردنی جەماوەری خۆشەویستی شاری سلێمانی و دەوروپشتی. هیوادارین لە پێناو گەیاندنی پەیامی پارتیمان و خزمەتكردن بە خەڵكی كوردستان لەسەر كاری پیشەیی و پەرەپێدانی گیانی پێكەوەژیان و بنەماكانی دیموكراسی بەردەوام بن.

جارێكی تریش پیرۆزەو هەر سەركەوتوو بن.

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار