بەرپرسى لقى دوو کۆمەکى خۆراک و خواردەمەنى بەسەر 220 خانەوادەی کەمدەرامەت بەخشی
هەولێر-KDP.info/ بەمەبەستى هاوکاریکردن و باشتر کردنى رەوشى ژیانى خەڵکى کەمدەرامەت لە نێو گەرەکەکانى شارى هەولێر، ئەمرۆ بەئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو وکارگێرانى لق، ناوچەى ئاڵا بەبۆنەى مانگى رەمەزانى پیرۆز بەهاوکارى لقى دوو کۆمەکى خۆراک و خواردەمەنى بەسەر (220) خانەوادەی کەمدەرامەتى سنورى ناوچەکە بەخشى.




