٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

به‌رپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی ئەمریكا كرد

سەرچاوە: KDP.info

لە چوارچێوەی بیروڕا ئاڵوگۆركردنی بەردەوامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڵ شاندی دیبلۆماسی وڵاتان، رۆژی 30/7/2013 (جۆرێف پێنینگتن) كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا و (سێجی شیراتۆری) بەرپرسی كاروباری سیاسی لە كۆنسوڵخانە، سەردانی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و لە گەڵ هێمن هـــــەورامــــی بەرپـــــرسی مـــەكتەب و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەب كۆبوونەوە .

كونسوڵی گشتی ئەمریكا، بە بایەخەوە لە سەقامگیری و پێشكەوتنە ئابووری و سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دواو جەختی كردەوە كە هەرێمی كوردستان سەركەوتووانە توانیوویەتی لە ناو ئەو هەموو ئاستەنگە هەرێمیایەتیەوە و ناسەقەمگیریەدا ئاسایشی هەرێم بپارێزێت و، كە گەشەسەندنی ئابووری بەرچاو بە خۆیەوە بینیوە .

دواتر هێمن هەورامی بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لە كونسوڵ كرد و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانی دا بۆ خواست .دواتر لە سەر پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، هێمن هەورامی بیر وبۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردستانروونكردەوە، كە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی كوردستان بە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان ئامادەیە . دواتر وردەكاری پێویستی خستە روو بەوەی كە چۆن ئۆپۆزسیۆن هاوكار نەبوونە لە دۆزینەوەی میكانیزمی تەوافوق لە سەر زۆر پرسی گرنگ لە هەرێمی كوردستان،

لە بارەی كۆنگرەی نەتەوەییەوە . بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، وردەكاری پرۆسەی ئامادەكاری و بەشداری لایەنەكان و ئامانجی ئەم كۆنگرەیەی بۆ كونسوڵی ئەمریكا روونكردەوە و تیشكی خستە سەر ئەوەی كە نەتەوەی كورد دەیەوێت جەخت لە حەقانیەتی دۆزەكەی و پێكەوە ژیان لە گەڵ نەتەوەكانی ناوچەكە و چارەسەری ئاشتی و دیموكراسی بكاتەوە .

لە تەوەرێكی دیكەدا، هێمن هەورامی هەڵوێستی و بۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردستانلە سەر رووداوەكانی سوریا و پێگەی كورد و رۆڵی هاوكاری هەرێمی كوردستان و گرنگی پرسی و دۆزی كورد و گەیشتن بە مافەكان لە هەر گۆرانێكی سوریا، خستە روو .

هەواڵی پەیوەندیدار