لقى دوو ئێوارە خوانێکى بۆ ژمارەیەکى زۆرى مامۆستایانى شارى هەولێر رێکخست

بۆ رێز گرتن لە رۆڵى پیرۆزى مامۆستایانى ئاینى شارى هەولێر لە نێوکۆمەڵگادا، بە ئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و سەرۆک و ئەندامانىیەکێتى زایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و بەرێوبەرانى وەزارەتى ئاوقاف وکارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەکان، بەبۆنەى مانگى رەمەزانى پیرۆز لقى دووئێوارە خوانێکى بۆ ژمارەیەکى زۆرى مامۆستایانى شارى هەولێر رێکخست.... لە وتەیەکدا بەرپرسى لقى دوو پیرۆزباى مانگى رەمەزانى لە مامۆستایانىئاینى کرد و رۆڵى مامۆستایانى ئاینى لە هەمووقۆناغەکان بەرزو پیرۆز دانا لە خزمەت کردنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و بلاوکردنەوەى هۆشیارى نەتەوەیى و کۆمەلایەتى و کلتورى برایەتى وپێکەوە ژیانىنەتەوەکان لە هەرێمى کوردستان، هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە نەهجىرێبازى بارزانى نەمر هانمان دەدات کە هەردەم لەخزمەتکردنى ئاین ومامۆستایانى ئاین دابین ، لەم رووەوە بەرپرسى لق تەئکیدى لە پالپشتى وهاوکارى بۆ هەموو مامۆستایانى ئاینى شارى هەولێر دەربرى و جەختیشى لەخزمەتى زیاترو پێویستیەکانیان کردەوە




