١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو سەردانى بازارى ئیسکانى کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ بەمەبەستى خزمەت کردن و تێکەڵاوبوون لە گەڵهاوڵاتیان و خەڵکى کاسبکارىبازاڕ، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق وبەرپرسى ناوچەىگوڵان سەردانى بازارى ئیسکانى لە شارى هەولێر کرد. لەوبەسەرکردنەوەیەدا بەرپرسى لقى دوو لەنزیکەوە بازاڕەکەى بەسەرکردوە لە هەواڵىکاسبکاران و دووکاندارەکان و هاوڵاتیانى پرسى و گفتوگۆى کرد و گوێى لەچۆنیەتى بەرێوەچوونى کارەکانیان گرت و تەئکیدى لە خزمەت کردن و رێکوپێککردنى بازارەکە کردەوە، لە بەرامبەردا خەڵکىبازارو کاسبکار خۆشحاڵى خۆیان بە دابینکردنى ئارامى و بەرقەراربوونىئاسایش و هەموو ئەو خزمەتانە دەربڕى کەپێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن، هەروەهابەرپرسى لق لە گەڵ خاوەن دووکاندارەکانى بازارەکە تەئکیدى کردەوە کەدەبىهەموو تواناکان بخرێتە گەر بۆ ئەوەى زیاتر خزمەتى خەڵک بەگشتى بکرێت ورەچاوى نرخەکانى کەل وپەل و کاڵاکانى بازار لەبەر هاتنى رەمەزانى پیرۆزبکرێت، تاکوو هەموو خەڵک لەم مانگەدا بتوانێت بەئاسوودەیی و بەخۆشى بەسەرببات.

هەواڵی پەیوەندیدار