٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، پرسی هەڵبژاردنەكان و كۆنگرەی نەتەوەی لەگەڵ شاندێكی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ رۆژی 25/7/2013 لە ئۆفێسی سەرەكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێمن هەورامی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب لەگەڵ شاندێكی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوە.

شاندەكەی  unپێكهاتبوون لە هەر یەك  جۆرج بۆستن جێگری نێراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و  ماریا جن توڤیتشیاریدەدەر و  سۆكۆڵ كۆندی بەرپرسی  unلە هەرێمی كوردستان.

 لە سەرەتای دیدارەكەدا  جۆرج بۆستن خۆشحاڵی خۆی و نەتەوە یەكگرتووەكانی دەربڕی بۆ سەقامگیری ئاسایش و پێشكەوتنی ئابووری و سیاسی لە هەرێمی كوردستان و پرۆسەی دیموكراسی لە هەرێم كوردستان، كە ئێستا بۆتە نموونەیەكی گرنك لە ناوچەكەدا.

 هێمن هەورامی وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنانیان لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكانی  پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و پارێزگاكانی هەرێم و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لە كۆنگرەی نەتەوەی و ئامانج و ستراتیژی ئەم كۆنگرە و دواین رەوشی سوریا دوا، هاوكات هەڵوێستی پارتی بۆ شاندی نەتەوە یەكگترووەكان روون كردەوە. لەم بارەیەوە هێمن هەورامی رایگەیاند : "پ. د. ك هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە هەموو هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كات و ساتەكانی خۆیاندا بكرێن و بۆ هەر یەك لە هەڵبژاردنەكانیش ئامادەی تەواومان هەیە. ئەوەشی بە بیر هێنایەوە، كە سەرۆك بارزانی لە 8/4/2013 نامەی بۆ كۆمیسیۆن ناردووە تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان بكرێت. هەروەها رێزدار نێچیرڤان بارزانی نامەی بۆ كۆمیسیۆن ناردبوو تا هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە 21/9/2013 لەگەڵ پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجام بدرێت".

لەبارەی یاسای درێژكردنەوی وادەی پەرلەمان و ویلایەتی سەرۆكی هەرێم، هێمن هەورامی ئاماژەی بە هەڵوێستی پارتی و جەنابی سەرۆك بارزانی كرد، كە پشتیوانی ئەو یاسایە بوون تا بۆشایی یاسای دەستوری و سیاسی دروست نەبێت و سەرۆك بارزانی لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتەكەی نەبووە بۆ ماوەی دوو ساڵ و بە شێوەیەكی كاتی قبوڵێ كردووە، تا سەرۆكایەتی خۆلی چوارەمی پەرلەمان دەگاتە رێكەوتنێك لەسەر پرسی دەستور. لەبارەی هەڵویستی ئۆپۆزیسیۆنیشەوە بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی، ئاماژەی بەوە كرد كە هەوڵەكانیان خستۆتە روو كە چۆن دژی پرسی تەوافوق بوون لە نێوان هەردوو لایەنەكان و چۆن رێگری بوون لە بەشداری لایەنەكان و پێكهاتە نەتەوەییەكان و ئاینییەكانی كوردستان و چۆن تەنیا ویستویانە تەوافوق بەس رێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی و سێ لایەنەكەی ئۆپۆزیسیۆن بێت.

لە لایەكی دیكەوە هێمن هەورامی بە وردی لەسەر ئامانجی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەی و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی دوا، كە ئەم كۆنگرەیە دژی بە هیچ لایەك و وڵاتێك نییە و ئامانج گرتنەبەری گوتاری ئاشتی و پێكەوە ژیان و چارەسەری سیاسی و ئاشتی و عادیلانەی پرسی كوردە لە ناوچەكەدا. ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆزی گشتی لە پارچەكانی كوردستان.

دواین پێشهاتە رەوشی سوریا و كاریگەریەكانی لە سەر ناوچەكە و هەڵوێستی پارتی و هەرێمی كوردستان و رەوشی سیاسی و ئەمنی عێراق، دواهەمین تەوەری ئەم دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار