بەبۆنەى مانگى رەمەزانى پیرۆز لقى دوو 180 خێزانى کۆمەک كرد

ههولێر-KDP.info/ بەمەبەستىهاوکارى کردن و رێزگرتن لە خەڵکى کەمدەرامەتى نێو شارى هەولێر، بۆ ئەممەبەستە بەئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێڕانى لق و بەرپرسىناوچەى گوڵان، بەبۆنەى مانگى رەمەزانى پیرۆز بەهاوکارى لقى دوو 180 خێزانى سنورى ناوچەى گوڵان کۆمەک و خۆراکیان بۆ دابینکرا ... لە وتەیەکدابەرپرسى لقى دوو پیرۆزباى مانگى رەمەزانى لە ئامادەبوان کرد و هیواى خواستمانگى رەمەزان ببێتە خێرو خۆشى بۆ هەموو خەلکى کوردستان، پاشان بەرپرسى لقئاماژەى بە خزمەت کردنىزیاتر و باشتر کردنى رەوشى ژیانى خەلکى کەمدەرامەت و هەژار لە نێوکۆمەلگادا کردەوە،
پاشان بەرپرسى لقى دوو تیشکى خستە سەر هەموو ئەوپێشکەوتن و دەسکەوتانەى ئەمرۆى خەلکى کوردستان و چەسپاندن و پەرەپێدانىئەم رەوشە ئابووریە بەهێزەى کە ئەمرۆ لە سیاسەتى سەرۆکى هەرێمى و سەرۆکىحکومەتى هەرێمى کوردستان دەبینرێت، لەم بارەیەوە بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوەپارتى لە هەموو قۆناغەکاندا پرسى خزمەت کردنى خەلک و ئاوەدانکردنەوەوبونیادنانى هەرێمى کوردستان لە پێشەوەى هەموو ئەرکەکانى داناوەو ئەمرۆشبەهەمان نەفەس کار بۆ پێشکەش کردنى هەرخزمەتێک دەکەین کە لە بەرژەوەندى هاولاتیان و خەلکى کەم داهات دابێت،هاوکات بەرپرسى لق تەئکیدى لە هەماهەنگى خەلک و پارتى لە پێناوبەرپرسیارەتى هەموولایەک بۆ سەرکەوتنى ئەم ئەزموونەو پاراستنى کردەوە




