١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو سەردانى بازارى کوران و ئەڵبانى لە شارى هەولێر کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ بەمەبەستى تێکەڵاوبون وگوێگرتن لە داوا و کەموو کورییەکان و هەمەهەنگىکارکردن لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى خەڵک و کاسبکارانى بازار، ئەم شەو عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەى منارەسەردانى بازارى کوران و ئەڵبانى لە شارى هەولێر کرد . لەو بەسەرکردنەوەیەدابەرپرسى لقى دوو لەنزیکەوە بازارەکەى بەسەرکردوە لەهەوالى کاسبکارانودووکاندارەکانى پرسى و کوێ لەکێشەو گرفت و چۆنیەتى بەرێوەچونى کارەکانیانگرت و تەئکیدى لە خزمەت کردن ورێکوپێک کردنى بازارەکە کردەوە، لە بەرامبەردا خەڵکى بازارو کاسبکارخۆشحالى خۆیان دابینکردنى ئارامى بەرقەرار بونى ئاسایش و هەموو ئەوخزمەتانە دەربرى کەپێشکەش بە هاولاتیان دەکەن، هەروەها بەرپرسى لق لەگەلخاوەن دووکاندارەکانى بازارەکە جەختى کردەوە کەدەبى هەموو تواناکان بخرێتەگەر بۆ ئەوەى زیاتر خزمەتى خەڵک بەگشتى و خەلکى هەژارو کەمدەرامەت وکاسبکارو بەتایبەتى بکرێت، لەم رووەوە بەرپرسى لق پالپشتى هاوکارى لقى دووىلەگەل دەزگا پەیوەندارەکان دەربرى بۆ چارەسەرکردنى هەر کەموو کورییەک بۆپێشکەوتن و رێکوپێکى بازارەکە کەلەبەرژەوەندى هاولاتیان وکاسبکاران بازارەکە دابێت

هەواڵی پەیوەندیدار