٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و كونسلی گشتی بەریتانیا لە كوردستان رەوشی سیاسی و بارودۆخی كوردستان تاوتوێ دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەرێز ئیڤانز خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ ئەم دیدارە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی وێرای بەخێرهێنانی سەبارەت بە بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان كورتە باسێكی خستە روو، سەبارەت بە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان ئاماژەی بە كۆبوونەوەی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەكانی سەرجەم پارچەكانی كوردستان كرد لەگەڵ سەرۆك بارزانی بۆ ئامادەكاری بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی، دووپاتی ئەوەی كردوە كە ئەم كۆنگرە بۆ رێكخستنی نێو ماڵی كورد و یەكخستنی وتاری نەتەوەیی ئاشتیخوازانە و دیالۆگ و دابینكردنی مافە رەواكانی، و دژ بە هیچ لایەنێك نی یە بەڵكو بۆ تەبایی و پێكەوە ژیان لەگەڵ سەرجەم نەتەوەكانی ناوچەكە.

تەوەرێكی تری دیدارەكە باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و درێژكرنەوەی ماوەی پەرلەمان و سەروكایەتی هەرێم، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی باسی لە هۆكاری درێژكردنەوەی ئەو ماوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و لە پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ پەسند كرا، ئەوەشی خستە روو كە سەرۆك بارزانی واژوی لەسەر یاسای درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كرد تاوەكو بۆشایی یاسایی دروست نەبێت، بەڵام لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی نەبوو بەو شێوە و ناوەرۆكەی كە لە پەرلەمان دەرچوو بوو بۆیە ئیمزای نەكرد، و ئاماژەی بەو پەیامەی سەرۆك بارزانی لە 16/7 كە هەڵوێستی بەرێزیان بە روون و ئاشكرای دەربری و سەرۆك بارزانی داوای لە سەرۆكایەتی خولی چوارەم كردوە كە بگەنە تەوافوق كەمتر لە ساڵێك لە سەر پرۆژەی دەستوور و ئەوكات هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت و ئەمانەتەكە بدرێتە هەر بەرێزێكی دیكە متمانەی گەل بە دەست دەهێنێ .

سوریا و گیروگرفتی و قەیرانەكەی تەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارە بوو، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەڵوێستی پارتی دووپات كردەوە لە رێز گرتن و دابین كردنی مافەكانی گەلی كورد بە شێوازێكی دیموكراسی و ئاشتیانە. بەرێز ئیڤانز خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ ئەم دیدارە،

هەواڵی پەیوەندیدار