لقى دوو کۆمەک و هاوکارى بۆ 200 خێزانى کەمدەرامەت دابینکرد

هەولێر-KDP.info/ بەبۆنەى مانگى رەمەزان و رێزگرتن و خزمەتکردنى خەڵکى هەژارو کەمدەرامەتى نێو شارى هەولێر، لێژنەى ناوچەى ئاشتى بە ئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق و بەرپرسانى ناوچەى ئاشتى، لە مەراسیمێکدا ناوچەى ئاشتى بەهاوکارى لقى دوو کۆمەک و هاوکارى بۆ 200 خێزانى کەمدەرامەت دابینکرد.
لە ووتەیەکدا بەرپرسى لقى دوو دواى پیرۆزباى مانگى رەمەزان لە ئامادەبوان،
پاشان ئاماژەى بە خزمەتکردنى زیاتر و باشترکردنى رەوشى ژیانى خێزانى هەژارو کەمدەرامەت و کاسبکارانى لە کۆمەڵگەدا کردەوە، هەروەها بەرپرسى لق تەئکید کردەوە پارتى دیموکراتى کوردستان هەڵقوڵاوى نێو ئەم توێژەیە و بۆیە هەموو کات بە دڵسۆزى و خەمخۆرییەوە هەوڵى داوە لە نزیکەوە لە ئێش و ئازارى هەموو ئەو خەڵکانە بزانێت و گرنگى بەپێشکەوتنى بارى ئابوریان بدات، پاشان بەرپرسى لق باسى لە ئەزموون و دەستکەوتەکانى ئەمڕۆى خەڵکى کوردستان پاراستنى و کیانى سیاسى لە هەرێم و هەوڵەکانى سەرۆکى هەرێم کرد، لەم پێناوەشدا بەرپرسى لق یەکریزى و پالپشتى خەڵکى کوردستانى بە پێویست دانا بۆ هەنگاونان بەرەو پێشکەوتنى وڵات و خۆشگوزەرانى هاوڵاتیان




