٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

شاندێكی دیپلۆماتی ئێرانی سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستاندەكات

سەرچاوە: KDP.info

لە رێكەوتی 21/7/2013  هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی كرد لە شاندێكی دیپلۆماتی ئێرانی بە سەرۆكایەتی حاجی ئاغا عەلی پەناهی و شاندێكی یاوەری.

لەو دیدارەدا سەرەتا بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی وێران بە خێرهێنانی شاندی میوان بە بایەخەوە لە پەیوەندییە لە مێژینەكانی هەردوولای روانی و باسی رەوەشی ئێستای كوردستان و ناوچەكەش تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو. هاوكات بەرێز هەورامی جەختی لەسەر پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییانە كردوە و هێواشی خواست ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوامیان هەبێت، كە بە بڕوای بەرێزیان بۆ هەردوولا مایەی دڵخۆشیە. بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی وەك وەفایەك بە دەنگەوە هاتنی كۆماری ئیسلامی بە بیر شاندی میوان هێنایەوە لە ساتەوەختەكانی كارەساتی هەڵەبجە و كۆرەوە ملیۆنیەكەی بەهاری 1991 كە ئێران وەك وڵاتێك دراوسێ هاوكاری پەنابەرانی كوردی كردووە. لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بەرێز هێمن هەورامی باسی لە هاوبەشی كلتووری و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێرانی دراوسێ كرد.

لە لای خۆشیەوە بەرێز عەلی پەناهی سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی كرد، كە لە لایەن مەكتەبی پەیوەندییەكانەوە لێیان كراوە و دووپاتی گرنگی ئەم جۆرە لە پەیوەندیەی كردەوە بە تایبەتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، كە دەكرێت لە رێگەی ئەم جۆرە پەیوەندییانەوە پەرە بە پەیوەندییەكانیان بدەن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، ناوبراو ئەم پەیوەندییانەی بۆ هەردوو لا بە سود زانی. جێگای ئاماژە پێكردنە بەرێز عەبدوڵا ئاكرەی بەرێ،بەری گشتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران ئامادەی ئەو دیدارە بوو .

 

هەواڵی پەیوەندیدار