١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

روونكردنەوەیەك لە لقی26ی گوڵان لە باڵەكایەتی

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ بەمەبەستی بەرچاوروونی لایەنگرو ئەندام و هەڤاڵانی پارتی یموكراتی كوردستان لە دەڤەری باڵەكایەتی،  لقی26ی گوڵان  ئەو روونكردنەوەی بڵاوكردەوە. ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە.

دوای راگەیاندنی لیستی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە هەلبژاردنی  21/9/2013  ریزبەندی ناوەكان مشتومڕێكی لەناو خەڵك و جەماوەر دروستكرد، بۆیە بە پێویستمان زانی روونكردنەوەیەك لەم بارەیەوە رابگەیەنین. دیارە پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناوی جیاوازی نەكردن لە نێوان هەڤاڵانی كاندید ریزبەندی لقەكانی خۆی كردە پێوەرێك بۆ ئەم مەبەستە، لە  لقی1ی دهۆك  دەست پێدەكات و بە  لقی26ی گوڵان  لە دەڤەری باڵەكایەتی كۆتایی دێت، بۆیە كاندیدەكانی  لقی1  دەبنە سەرەتای لیستەكەو كاندیدی  لقی26  دەبێتە كۆتایی لیستەكە، هەروەك هەموو لایەكیش دەزانین لە سیستەمی نوێی یاسای هەلبژاردن كە سیستەمی نیمچەكراوەیە ریزبەندی پاڵێوڕاوان هیچ كاریگەریەكی نابێت بەسەر سەركەوتن و سەرنەكەوتنی پاڵێوڕاوان، خۆشبەختانە پارتی دیموكراتی كوردستان سەركەوتوبوو لە دیاری كردنی كۆمەڵێك كادرو كەسایەتی بەهێزو لێهاتوو كە جێگای رەزامەندی جەماوەرو خەڵكی دڵسۆزی كوردستانن، لە نێویاندا  دكتۆر فەرسەت صۆفی  كاندیدی ژمارە  100  لە  لقی26ی گوڵان . سەركەوتن بۆ پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان

لقی26ی گوڵان

21 تەمموزی 2013

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار