بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و بەرپرسی نووسینگەی كونسولگەری ئیتالیا لە هەولێر بارودۆخی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو تاوتۆی دەكەن
هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە كارمیلۆ فیكارا بەرپرسی نووسینگەی كونسولگەری ئیتالی لە هەولێر كرد.
لەو دیدارە كە چەند ئەندامێكی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەی بوون، بەرپرسی نووسینگەی ئیتالی خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ ئەم سەردانە و كاركردنی لە كوردستان و هیوای خواست پەیوەندی نێوان هەردوو زیاتر بەرەوپێش بجێت كە لە بەرژەوەندی كوردستان و ئیتالیا دایە.
لە لای خۆیەوە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی وێرای بەخێرهاتن، باسی لە بارودۆخی ئەمرۆی هەرێم و رەوشی سیاسی، و هەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمان و هۆكار و جۆنیەتی درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم كرد، لە تەوەرێكی دیكەی ئاخافتنەكەی بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی ئاماژەی بە نامەی جەنابی سەرۆك بارزانی كرد سەبارەت بەو بابەتەوە ئەوەشی روون كردوە كە سەرۆك بارزانی واژوی لەسەر یاسای درێژكردنەوی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم نەكردو داوای لە پەرلەمانی ئایندە كردوە كە بەزووترین كات پرۆژەی دەستور چارەسەر بكرێت و بدرێتە دەنگ دان، و دوپاتی ئەوەی كردوە كە سەرۆك بارزانی خۆی كاندید ناكاتەوە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، هەر لە میانەی ئەو دیدارە بەرپرسی پەیوەندییەكان ئەو دەنگۆیەی رەدكردوە كە سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق خۆی كاندید بكات.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان كە بریارە لە كۆتای مانكی ئەیلولی ئایندە بكرێت، هیمن هەورامی داوای لەو بەرپرسە ئیتالیە كرد كە كەسانی شارەزا و رێكخراوە ناحكومییەكانی ئیتالیا ئامادە بن بۆ چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن.
بارودۆخی ناوچە كوردنشینەكانی سوریا تەوەرێكی دیكەی دیارەكە بوو و پرسی پەیوەندییەكانی پارتی جەختی لەسەر هەڵوێستی پارتی كرد بۆدابین كردنی مافە رەواكانی میللەتی كورد لەوپارچەی كوردستان بە شێوازێكی ئاشتیانە و دیموكراسیانە و رێز گرتن لە بریاری میللەتی كورد.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان دوا ئاڵوگریەكان و سەردانی سەرۆك بارزانی و پێكهێنانی چەندین لێژنەیەك بەتیرو تەسەل باسیان لێوەكرا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
