١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسی لقی دوو سەردانی بارەگای (مەندی) بۆ کاروباری سابیئەی مەندائی لە شارۆچکەی عنکاوە کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی پیرۆزبای کردن بەبۆنەی جەژنی (دەهوا هنینا جەژنی گەورەی)یسابیئەی مەندائی، عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بە یاوەری کارگێرانی لق وبەرپرسی ناوچەی عنکاوە سەردانی بارەگای (مەندی) بۆ کاروباری سابیئەیمەندائی لە شارۆچکەی عنکاوە کرد، لەلایەن سەرۆکی سابیئەی مەندائی و ئەندامیسابیئەی مەندائی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی کرا....
لەدیدارێکدا بەرپرسی لقی دوو وێرای پیرۆزبای لە سەرۆکی مەندائی، بەرپرسی لقجەختی لە پاراستن و خزمەتکردنی زیاترو گرنگی دانبەماف و داخوازییەکانیان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گشت پێکهاتەکان وهەموو ئاین و نەتەوەکانی تر لە هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها بەرپرسیلقی دوو ئامادەی هەر هاوکاری وهەماهەنگی بۆ باشترکردنی ژیانی هەموو ئەوانەیکە لەترسی تیرۆر و ژیانی خۆیان لە ناوچەکانی تری عێراق لە دوای سالی 2003رویان لە هەرێمی کوردستان کردوە نیشاندا، پاشان سەرۆکی سابیئەی مەندائی لەبەرامبەر هەموو ئەو هاوکاری و هەماهەنگەییەی پێش کەشیانکراوە ستایشیهەولەکانی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم و سەرکردایەتی پارتی کرد بۆداکۆکی کردن لە ماف وداخوازییەکانیان و جێگیرکردنیان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرۆکیمەندائی ئەزمونی دیموکراسی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی هەموو نەتەوەوئاینەکان و بەرقەراربونی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوو پربایەخ وەسفکرد لە ناوچەکەدا، هەر لە دیدارەکەدا دواین پێشهات و بارودۆخی هەستیاریئەمرۆی سیاسی عیراق باسی لێوە کرا، لەم رووەوە هەردوولا جەختیان لەپاراستنی دەستورو هەنگاوەکانی چارەسەری کێشەکان کرد

هەواڵی پەیوەندیدار