لقی دوو ژمارهیهك له وهرزشوانه دێرینهكانی شاری ههولێری خهڵات كرد

ههولێر-KDP.info/ لەدریژەى ئەو چالاکیانەى نوسینگەى وەرزشوانانى هەولێر ئەنجامى دەدات، ئەمرۆبە ئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو وکارگێرانى لق و بەرپرسىنوسینگەى وەرزشوانان و ژمارەیەک لە وەرزشوانە دێرینەکانى شارى هەولێر کەخزمەتێکى زۆریان بەبوارى وەرزش لە شارى هەولێر کردوە خەلات کرد...
بەرپرسىلقى دوو دوایى تیشک خستنە سەر هەموو دەستکەوتەکان، پێشکەوتنەکانى بوارىوەرزشیشى بەگرنگ و پربایەخ بۆ قۆناغى ئەمرۆى هەرێم بەبەرزى وەسف کرد،هەروەها رۆلى وەرزشکاران بەگشتى ووەرزشوانانى شارى هەولێرى لە هەموو ئاستەکانى وەرزشدا چ لە خولەنێودەولەتى و عەرەبى و عێراقى و کوردستانیدا سەرکەوتن وپێشکەوتنى گەورەوخەلاتى نایابیان بەو مەبەستە بەدەست هێناوە بەرزهەلسەندگاند، ئەمەش جێگاىشانازیە بۆ ئەزموون و کیانى دیموکراسى کوردستان، ، بەرپرسى لق تەئکیدىکردەوە ئەمرۆ رۆلى وەرزش کاریگەرى خۆى هەیە لە پێشکەوتنى میللەتان وناساندنیان بەدونیادا و لەم روانگەش ستایشى یانەکانى هەولێرو هەموویاریزانە دیرینەکان و ئێستاى بوارى وەرزشى لە شارى هەولێر کرد، پاشانلەلایەن بەرپرسان خەلات بەسەر یاریزانە دێرینەکانىهەولێر دابەشکرا




