١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی دوو بەبۆنەی مانگی رەمەزانیپیرۆز دیاری وهاوکاری بەخشیە 130 کرێکار و باخەوانی نێو پارکی شەهید سامیلە شاری هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ بەمەبەستی زیاتر پێشکەش کردنی خزمەت بەخەلکی کاسبکارو کرێکارانی شاریهەولێر، ئەمرۆ لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو وکارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەی پێشەوا بەرێوەبەری پارکی شەهید سامی عەبدولرحمان، لێژنەی ناوچەی پێشەوا بەهاوکاری لقی دوو بەبۆنەی مانگی رەمەزانیپیرۆز دیاری وهاوکاری بەخشیە (130) کرێکار و باخەوانی نێو پارکی شەهید سامیلە شاری هەولێر...

لە میانی ئەو رێورەسمەدا بەرپرسی لقی دوو دوایبەرزو پیرۆزراگرتنی هاتنی رەمەزانیپیرۆز، گاریگەری رۆلی کرێکاران لە هەموو بوارەکانی کارکردندا بەبەرزیهەلسەندگاند و تەئکیدی کردەوە و بەبازوو ماندوبونی کرێکاران و هەموو ئەوتوێژانە بناغەی پێشکەوتن و گەشەکردنی ئەمرۆ و ئایندەی هەرێمی کوردستان بەقۆناغێکی گەورەی ئاوەدانیدا تێپەر دەبێت، هەروەها بەرپرسی لق ئاماژەی بەهەموو ئەو پێشکەوتن و باخچەو جوانکاریی و پارکەکانی شاری هەولێر کرد کەبوەتە نموونەی شارستانی و گەشتیانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتیئەمەش وای کردوە کرێکاران بتوانن لەم رێگەیەوە بژێوی رۆژانەی خۆیانباشتربکەن،
هەر لەو رێورەسمەدا بەرپرسیلق تەئکیدی لە بەنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە لە مانگی رەمەزانلەهەوڵی ئامادەکاری بەرفراواندایە بۆ باشتر کردنی رەوشی ژیانی خەلکی کەمدەرامەت بۆ ئەوەی رەوشی نالەبارەی ئابووری هەموو ئەو خەلکانە لە شاریهەولێر باشتر بکەین، هاوکات بەرپرسی لق جەختی لە پاراستنی هەموودەستکەوتەکان و یەکریزی و هەمەهەنگی و هاوکاری نێوان هاولاتیان و پارتیدیموکراتی کوردستان کردوە

هەواڵی پەیوەندیدار