بەرپرسى لقى دوو پێشوازى کرد له سەرۆکى بەشى سیاسى و ئابورى کونسلى ئەمەریکا لە هەرێمىکوردستا
ههولێر-KDP.info/ ئەمرۆعەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى کارگێرانى لق پێشوازى کرد لە سیجی شیراتۆری سەرۆکى بەشى سیاسى و ئابورى کونسلى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان و شاندێکى یاوەرى..
لە کۆبونەوەیەکدا بەرپرسى لقى دوو دوایىپیرۆزباى دەستبەکاربوونى سەرۆکى نوێ بەشى سیاسى و ئابورى لە کونسلى ئەمەریکا، پاشان هەموو ئەو پێشکەوتنە سیاسى وپرۆسەى دیموکراسى و بوارى ئابورى بووژاندنەوەو ئاوەدنکردنەوەى ناوچەکە باسى لێوەکرا، هەر لەکۆبونەوەکەدا ئاماژە بەپرسى هەلبژاردنەکانى داهاتووى هەرێمى کوردستان کراو هەنگاوە بەراییەکان بۆ ئامادەکارییەکانى ئەم پرۆسە دیموکراسیە لە هەرێمى کوردستان تیشکى خرایەسەر، لەم بارەیەوە بەرپرسى لقى دوو هاوکارى و هەماهەنگى ئەمەریکاو کۆمەلگاى نێودەولەتى و رێکخراوەکانى بۆ پالپشتى و ئاگاداربوون لەنزیکەوە بۆ سەرکەوتنى ئەم پرۆسەیە بە پێویست دانا،
هاوکات سەرۆکى بەشى سیاسى و ئابورى کونسلىئەمەریکا لە هەولێر پالپشتى و پشتگیرى ئەمەریکاى بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسى لە هەرێم وپرۆسەى داهاتوى هەلبژاردنەکان و هەموو ئەو پێشکەوتنانەى کوردستان دەربرى، پاشان قەیرانەکانى ئەمرۆى عێراق بەگشتى و دواین گفتوگۆى نێوان حکومەتى هەرێم و عێراق باس گفتوگۆى لەبارەیەوە کرا، بەرپرسى لقى دوو تەئکیدى کردەوە هەرێمى کوردستان لەسەرەتاى ئازادى عێراق بەهەماهەنکى ئەمەریکا رۆلى لە بونیادنان و هێنانەکایەى دەستورو پاراستنى رەوشى عێراق هەبوەو ئەمرۆش لەگەل گەرانەوە بۆ دیموکراسى و دەستور و رێکەوتنەکاندایە و هەموو کات گفتوگۆکانیشى بۆ چارەسەر بەگونجاو دەزانێ، لە کۆتایدا لەلایەن بەرپرسى لقى دوو ستایش و هەلویست و کارەکانى ئەمریکا لە هەرێم کردو پاڵپشتى و کارئاسانى بۆ سەرۆکى بەشى سیاسى و ئابورى کونسلى ئەمەریکا لە بەڕێوەچونى کارەکانیان لە شارى هەولێر دەربڕى




