لە دوو کۆبوونەوەی جیادا،بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە جیا لە گەڵ بالیۆزی سربیا لە عێراق و سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعە کۆدەبێتەوە

بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە دوایین رەوشی سیاسی هەریمی کوردستان، رۆژی 7/7/2013 رادیساف بیترۆڤیچ بالیۆزی ولاتی سربیا لە عێراق سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک کرد و لەگەڵ هیمن هەورامی بەرپرسی مەکتەب کۆبویەوە. لەودیدارەدا، بالیۆزی سربیا هیوای خواست پەیوەندییەکانی نیوان ولاتەکەی و هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکان بەرەوپێشەوە بچێت و لەم رووەشەوە گرنگی پێگەو رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستانلە بەرەوپێشەوە بردنی ئەو پەیوەندییانە بەرز نرخاند. لە لای خۆیەوە هێمن هەورامی، وێرای شیکردنەوەی دوایین بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەڵویستی پارتی لە سەر کۆی رووداوەکانی ناوچەکە، داوای لە بالیۆزی سربیا کرد کە هەوڵ بدات لە سەر ئاستی فەرمی و لەگەڵ پەرلەمانی ولاتەکەی و پارتە سیاسییەکانی سربیا، هەماهەنگی زیاتر دروست بکات و ئالوگۆڕی شاند بکرێت و پەیوەندی سیاسی و کەلتوری لە نێوان گەلی سربیا و خەڵکی کوردستان دروست بکرێت. لەم رووەشەوە دامەزراندنی کونسوڵی گشتی سربیا لە هەرێمی کوردستان بە هەنگاوی سەرەتایی گرنگ زانرا.
هەر ئەمرۆ، لە کۆبوونەوەیەکی جیادا، هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانبە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەکتەبی پەیوەندی کوردستانی و نیشتیمانی، پێشوازی کرد لە شێخ ساڵح حەیدەری، سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعە لە عێراق. شاندی میوان، سەرسامی خۆیان بە پیشکەوتنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەربری و رایانگەیاند کە پایوەندییەکی قوڵی مێژوویی لە نێوان خەڵکی کوردستان و پارێزگاکانی باشوری عێراق هەیە و ناکۆکی سیاسی بە هیچ شێوەیەک کاری نەکردۆتە سەر ئەو خۆشەویستییەی کە مەراجیعی شیعەو خەڵکی باشور بۆ هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی هەیانە . هێمن هەورامی، به ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانزۆر بە گەرمی بەخێری هێنان بۆ کوردستان و ئەم جۆرە سەردانانەی بە گرنگ وەسف کرد بۆ لە نزیکەوە ئاشنا بوونی زیاتر بە رەوشی ئارامی هەرێم و هەڵویستی پارتی دیموكراتی كوردستاندووپات کردەوە کە هەمیشە شانازی بە دۆستایەتی نزیکی خۆمان لە گەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق دەکەین و هەرگیز هەڵوێستی مێژووی مەراجیعی بالای شیعە لە بیر ناکەین کە لە شۆرشی مەزنی ئەیلول شەری کوردیان بە فەتوایەک حەرام کردبوو.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
