١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی دوو: دەستخۆشی لە ئەدائی کارکردنی یەکێتی لاوان بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info/  ناوەندی باڵای یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە بەردەوامی پێشخستنی بیرو هزر و بەهرەو تواناکانی گەنجان و لاوان و ئافرەتان، ئەمڕۆ  8-7-2013لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و بەرپرسی ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی قوتابیان و بەرپرسی قەزاکانی یەکێتی ئافرەتان، ناوەندی 3  یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ژێر چاودێری لقی دوو کۆتایی هێنا بەخولی هاوینە کە بۆ راهێنان و فێربوونی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، کۆمپیتەر، مۆسیقا، بەرگدوری، کە بۆ  300  لە کچان و کوڕان لە ماوەی رابردوو بەهاوکاری و هەماهەنگی لقی دوو ئەنجامی دابوو.
لە میانی بەرێوەچوونی رێورەسمەکەدا دوای باسکردنی چالاکییەکانی یەکێتی لاوان لەلایەن بەرپرسی ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوان، پاشان بەرپرسی لقی دوو دەستخۆشی لە ئەدائی کارکردنی یەکێتی لاوان کرد، کە توانیویانە رۆلی خۆیان ببینن لە هێنانەکایەی خولی فێرکردن و راهێنان بۆ گەنجان و لاوان و هۆشیارکردنەوەیان لە کۆمەڵگادا، هەروەها ستایشی هەموو سەنتەر و رێکخراوەکانی تری کرد لە پێشخستنی کۆمەڵگەو پێگەیاندنی نەوەی نوێ و گۆشکردنیان بەزانستەکانی سەردەم و خزمەت گەیاندن بەبەرژەوەندی گشتی، هەروەها بەرپرسی لق تەئکیدی کردەوە ئەرکی هەموولایەکە بایەخ بەم توێژانە بدەن، چونکە ئایندەی پاراستن و پێشکەوتنی وڵات بەندە بەهۆشیاری و بەرپرسیارەتی گەنجان، لەکۆتایدا بەرپرسی لق ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ لاوان خواست و دیاری تایبەتی لقی دووش بەخشرایە مامۆستاکان و بەشداربووی خولەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار