ئاهەنگێك بۆ قوتابیانی خولی پەیمانگای كادیران و چەند چالاكیەكی تری لقی10 بەرێوەچوون

سۆران-تایبەت KDP.info/ بەمەبەستی بەرز راگرتنی ئەرك و ماندووبونی بەشداربوان و مامۆستایانی پەیەمانگای كادیران لقی10 بە ئامادەبوونی دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لق و كارگێرانی لق، لە ئێوارە ئاهەنگێكی خنجیلانەدا پێشوازی لە قادر قەچاغ راگری پەیمانگاو بەشداربووانی خولی 18مین بۆ پێگەیاندنی كادیران لە پاركی گوڵان لە سۆران بەرێوەچوو، لە ئاهەنگەكەدا بەچەندین پارچە موسیقاو شیعر خوێندنەوەو وتاری بەرێزان بەرێوەچوو.
لەلایەكی ترەوە بەرپرسی لق دكتۆر عەلی تەتەر لە گەڵ ژمارەیەك لە ریش سپی و پیاوماقولانی گوندەكانی سنوری سۆران و رواندوزو خەلیفان كۆبۆوەو باس لە گیروگرفتی سنوری هەر گوندێك كراو لەلایەن بەرپرسی لق گۆیان لێ گیراو بەڵێنی پێدان كەوا ئەم داواكاریانەی لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگاداربكرێتەوەو پشتگیریان بكرێت.
لە چالاكیەكی تری لقی10دا دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10 لە گەڵ كۆمەڵێك كادری سنوری لێژنەی ناوچەی سۆران كۆبۆوە، تەوەری كۆبوونەوەكە باس لە باروودۆخی ئەمرۆی هەریمی كوردستان و عێراق كرا. بەتایبەت هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و ئەو رێنمایانەی كە پێویستە بۆ هەڤاڵان شیكرایەوە، دواتر بەراوسەرنجی بەشداربووان كۆبوونەوەكە زیاتر دەوڵەمەندكرا.




