بەرپرسی لقی10 لەگەڵ كەسایەتی و ریش سپیانی گوندەكانی سنوری سۆران و رواندز كۆبووەوە

سۆران - kdp.info / بەمەبەستی گەیاندن و لیكۆلینەوە لە كێشەو گرفتەكانیان ریش سپی كەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی گوندەكانی سنوری شارەدێی خەلیفان و قەزای رواندز سۆران وەك نوێنەری گوندەاكانیان سەردانی لقی10 یان كردو لەلایەن دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10 و كارگێرو ستافی ناوچەكانی خەلیفان و رواندز سۆران پێشوازی كران و لە هۆڵی بارەگای لق كۆبوونەوە، لەدەسپێكی كۆبوونەوە كەسایەتییەكان بەشێوەیەكی مەدەنیانە كێشەو گرفتەكانیان خستنە روو دواتر باسی ئەو گرفتانەیان كرد، كە پێویستە لایەنی پەیوەندار زیاتر بایەخ بەو ناوچانە بدات، پاشان لەلایەن بەرپرسی لق راوسەرنجی ئامادەبووان وەرگیریاو بەڵێنی ئەوەیان پێدرا كە لقی 10 پشتگیریان بكات بۆ هەر داواكاریەك بەتایبەت ئەو داواكاریانەی ئاستی ئاوەدانی گوند بەرەو پێش دەخەن.




