١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو لە گەڵ کەسایەتى و چین و توێژە جیاجیاکانى خەڵکى ئاکرێ سنورى دانیشتووى شارى هەولێر کۆبووە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ بەمەبەستى خزمەتکردنى زیاترو هەماهەنگى کردن بۆ پێشکەوتن و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسى و پرسەکانى داهاتووى هەرێمى کوردستان، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى بەرپرسى ناوچەى راپەرین، لە گەڵ نوخبەیەک لە کەسایەتى و چین و توێژە جیاجیاکانى خەڵکى ئاکرێ سنورى دانیشتووى شارى هەولێر کۆبووە.
لە میانى کۆبوونەوەیەکدا بەرپرسى لقى دوو دواى ئاماژەکردن کردن بەخەبات و مێژووى دەڤەرى ئاکرێ لە نێو شۆرشەکانى بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى کوردستان، هەروەها رۆلى کەسایەتى و چین و توێژە جیاجیاکانى خەڵکى ئاکرێ بەگشتى لە پێناو بەدەستهێنانى دەستکەوتەکان و خزمەتکردن بە ئەزموونى دیموکراسى و رەوشى ئەمرۆى کوردستان و پێگەیاندنى کادیرى بەتوانا لە هەموو بوارەکاندا بەبەرزى هەڵسەندگاند، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەرپرسى لقى دوو تەئکیدى لە خزمەت کردنى زیاترى هەموو ئەو چین و توێژە جیاجیانەى شارى هەولێر کەخزمەتیان بۆ پێشکەوتنى ئەم رەوشە کردوە کردەوە، هاوکات بەرپرسى لق لە گەڵ خەڵکى ئاکرێ دووپاتى لە برایەتى و هەماهەنگى کارکردنى هاوبەش و پێکەوە ژیانى ئاشتیانەى دیموکراسى و تەبایى و یەکریزى خەڵکى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو هەستکردن بەبەرپرسیارەتى مێژووى و پاراستنى دەستکەوتەکان رێکخستنەوەى نێوماڵى کورد و زامنکردنى دەستکەوتەکانى خەڵکى کوردستان کردەوە، پاشان ئامادەبوانى خەڵکى ئاکرێ ئاماژەیان بەچەند بیرو بۆ چوون و پرسێک کرد و هەموو ئەو هەماهەنگى خزمەتانەى لە شارى هەولێر پێشکەشیان کراوە بەبایەخەوە وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار