١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

سه‌لاح ده‌لۆ پێشوازی له‌ به‌رپرسى ئۆفیسى یۆنامى له‌ كه‌ركووك و شاندى یاوه‌رى كرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -  KDP.info/ سه‌لاح ده‌لۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك – گه‌رمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن پێشوازیان كرد له‌ دانیال ئۆكس بیرگرد به‌رپرسى ئۆفیسى یۆنامى له‌ كه‌ركوك و شاندى یاوه‌رى .

له‌ دیداره‌كه‌دا ره‌وشى سیاسى و ئه‌منى كه‌ركووك  و رۆڵى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ كه‌ركووك و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى نێوخۆى و جیهانى باسى لێوه‌كرا، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ باس له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان كرا بۆ ئاگادار بوون له‌ چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى هه‌ردوولا

هەواڵی پەیوەندیدار