بەرپرسی لقی دوو پێشوازیکرد لە رەعد حەموودی
ئەمرۆ عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى کارگێرانى لق وبەرپرسى نوسینگەى وەرزشوانان لە هەولێر پێشوازى لە ( رەعد حەمودى ) سەرۆکى لێژنەى ئۆلمپى عێراقى و سامى سەعید جێگرى سەرۆکى لێژنەى ئۆلمپى عێراقى و شێخ شاکر بەرێوبەرى گشتى وەرزش لە هەرێم کرد .
لە دیدارێکدا بەرپرسى لقى دوو دوایى بەخێرهێنانى سەرۆکى لێژنەى ئۆلمپى عێراقى، ئاماژەى بە هەموو دەستکەوتەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان و تایبەت پێشکەوتنەکانى وەرزش لە خولە نێودەولەتى و عەرەبى و عێراقى و کوردستانیەکان لە هەموو ئاست و بوارەکاندا بۆ شاندى میوان باس کرد، پاشان سەرۆکى لێژنەى ئۆلمپى عێراقى ئامانجى سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون و پالپشتى کردنى وەرزش و گرینگى و بایەخدان دەبێت بە هەموو بوارو ئاستەکانى لە هەرێمى کوردستان، هاوکات رەعد حمودى ستایشى هەنگاوەکانى حکومەتى هەرێم و سەرکردایەتى سیاسى کوردستانى کرد لە بەرامبەر هەموو ئەو گرینگیدان و پالپشتیانە بەبوارى وەرزش لە هەموو ئاستەکاندا پێشکەش دەکەن بۆ پێشخستن و باشتر کردنى تواناکانى وەرزشوانان، هەرلە دیدارەکەدا بەرپرسى لقى دوو ستایشى هەماهەنگییەکانى شاندەکەى کردو هەموو هاوکارییەکیشى بۆ شاندەکە نیشاندا، ئەوەى جێگاى باسە رەعد حمودى کەسایەتى دیارى بوارى وەرزشى تۆپى پێى عێراقى لە سالانى حەفتا و هەشتاکانى سالانى رابردوو رۆلێکى بەرچاوى وەک گۆلچى و کاپتنى هەلبژاردەى عێراق هەبوە ئەمرۆش وەک سەرۆکى لێژنەى ئۆلمپى عێراقى خزمەت بەبوارى وەرزش دەکات بەبێ جیاوازى لە عێراقدا




