٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـی ساڵی خوێندنی 2025-2026، زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت. 

ئاهەنگەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە یاریگەی یانەی وەرزشیی دهۆک بەڕێوەدەچێت.

لەم چوارچێوەیەدا، زانکۆی دهۆک داوا لە سەرجەم دەرچووان دەکات، بۆ مەبەستی ئامادەکاری و ڕێکخستنی ڕێورەسمەکان، کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یاریگەکە ئامادەبن.

هەروەها خێزان و کەسوکاری دەرچووان بۆ ئامادەبوون لەو ڕێورەسمە بانگهێشت کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار