٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی نووسەر (تەها ڕەسووڵ) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (تەها ئەحمەد ڕەسووڵ)، نووسەری دیار و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (هەردەم)، هاوخەمی قووڵی خۆی ڕاگەیاند.

دەقی پرسەنامەكەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (تەها ئەحمەد ڕەسووڵ)

بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری دیار و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری هەردەم (تەها ئەحمەد ڕەسووڵ)مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و دۆستان دەکەین و بەشداری خەمتانین، لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار