٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و حزبی شیوعی عێراقی جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانیان دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ڕۆژی ٤ی ۱۰ی ۲۰۲٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، سەردانی حزبی شیوعی عێراقی کرد. لە لایەن بەڕێز ڕائید فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عێراقی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبەکەوە پێشوازیی گەرمیان لێکرا.

سەردانەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەند بەڕێزان موحسین سەعدون و نازەنین مەندەلاوی بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا هەردوو لایەن تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان کرد.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پاراستنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی عێراقی کرایەوە، لەگەڵ بەردەوامیدان بە دیالۆگی سیاسی و هەماهەنگیی هاوبەش بە ئامانجی خزمەتکردن بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار