٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی سویسرا پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکانی تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026،  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر نیلسن، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە.

باڵیۆزی سویسرا، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار