سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی بۆ KDP: هەڵگری پەیامی پێکەوەژیان و نیشتمانپەروەری بووین و دەبین

هه‌ولێر-KDP.info- لە ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، د. عەبدوڵڵا سەعید، دەڵێت، دروشم و ئەرکی لەپێشینەمان پاراستنی یەکڕیزیی مامۆستایانی ئایینی، ڕەتکردنەوەی گوتاری ڕق و کینە و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و نیشتمانپەروەری بووە لە هەرێمی کوردستاندا.
بەبۆنەی پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، د. عه‌بدوڵڵا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپه‌ڕێ فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "به‌ر له په‌نجاو شه‌ش ساڵ ئه‌وكاته‌ی كوردستان له ڕه‌وشێكی تایبه‌تدا ده‌رباز ده‌بوو به فه‌رمان و ڕێنوێنی بارزانی نه‌مر یه‌كێتی زانایان دامه‌زرا، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا یه‌كێتی زانایان هه‌ڵگری په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و نیشتیمانپه‌روه‌ری و ئاین په‌روه‌ری بووه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه‌ی پێیدا تێپه‌ڕیوه یه‌كێتی زانایان به‌رده‌وام بووه له خه‌بات و تێكۆشانی خۆی له‌ژێر دروشمی ئایینی و پیشه‌یی و نیشتیمانپه‌روه‌ری.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌شڵێت، "پاراستنی یه‌كڕیزی مامۆستایانی ئاینی و له‌ناوبردنی گوتاری ڕق و قینه و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان ئه‌ركی له پێشینه‌ی ئێمه بووه له یه‌كێتی زانایان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی برایه‌تی و ته‌بایی.
د. عه‌بدوڵڵا سه‌عید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان بایه‌خ به پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ین و مامۆستایانی ئاینی هه‌ر لە كۆنه‌وه تا ئێستا له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری كردن بوونه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام و نیشتیمانه‌كه‌مان، له‌و یاده‌دا دووپات له‌سه‌ر دروشمی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ین بۆ زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و كۆكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاینی له ژێر یه‌ك چه‌تر.
قائید میرۆ




