٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە ڕادەگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئه‌مڕۆ بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی، وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ڕاگەیاندنی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە ڕادەگەیەنرێت.

بڕیارە ڕێورەسمەکە لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەبچێت، تێیدا هەنگاوە سەرەکی و کۆتاییەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەخرێنەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار