٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی حکوومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستاندا، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە ڕۆڵی کاریگەری زانایان لە گەشەپێدانی فکری میانڕەوی و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان کردەوە.

دەقی پەیامەكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .

زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و کارایان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە کە جێگەی ڕێز و پێزانینە.

هیوادارم زانایانی ئایینیی کوردستان، بەردەوام بن لە کارکردن لەپێناو بەهێزکردنی بنەماکانی میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2026/9/21 

 

هەواڵی پەیوەندیدار