٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى ئیتاڵیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٩/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرا. بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی ئیتالیا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ھاوکاریی سەربازی و مرۆیی و پەرەپێدان و بواری شوێنەواردا دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز باڵیۆزی ئیتالیا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەردەوامیی ھاریکاریی ھاوبەشی نێوانیان کردەوە، ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا کە ئیتالیا بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و لە ئاسایش و سەقامگیرییان دەڕوانێت و لە پشتگیریکردنیان بەردەوام دەبێت.

بارودۆخی ناوخۆی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا، لەگەڵ دوایین پێشھات و گرژییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار