لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، لقی ٢٤ ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕێزلێنان لە قوتابییەیەکەمەکانی پۆلی ١٢ سازکرد

شەقڵاوە-KDP.info- لە یاد و بیرەوەریی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا، لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی شایستە و شکۆداردا ڕێزی لە قوتابییە یەکەمەکان و سەرکەوتووانی پۆلی ١٢ی بەشی زانستی و وێژەیی گرت.
مەڕاسیمەکە بە ئامادەبوونی هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین، و بەشداربوونی دەستەی کارگێڕیی لق، قائیمقامی شەقڵاوە، بەڕێوەبەرانی پەروەردەی شەقڵاوە و پیرمام، بەرپرسی ناوچەکان، لقی سەفینی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان، و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو.
بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین لە وتەیەکدا بەگەرمی دەستخۆشی لە هەوڵ و کۆششی بەردەوامی قوتابیان کرد بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و ئاستی زانستیی شایستە، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان و پێزانین پێشکەش بەو قوتابییە دیارانە کرا کە لە پرۆسەی خوێندنی پۆلی ١٢دا سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کردبوو.
لە بەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا، ڕێزلێنانی تایبەتی لق پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی شەقڵاوە و پیرمام و قوتابخانەکانی سنووری هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە کرا، وەک وەفادارییەک بۆ ڕۆڵی دیاریان لە پێگەیاندنی نەوەیەکی سەرکەوتوو.






