٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لقی ٢١ پانێڵێکی زانستی لەسەر ڕەھەندەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ساز کرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- لە درێژەی چالاکییەکانیدا، لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھۆڵی بۆنەکانی لق، لە ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، پانێڵێکی زانستی و فکریی بە ناونیشانی (شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، وەرچەرخانی ستراتیژیی سیاسی و نەتەوەیی کورد) بەڕێوە برد.

پانێڵەکە بە ئامادەبوونی شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، کادیرانی ناوچەکانی سنوورەکە، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوە چوو.

تەوەرەکانی پانێڵەکە، کە لەلایەن شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لق و پڕۆفیسۆر د. کەیوان ئازاد پێشکەش کران و لەلایەن خاتوو مەدیحە میرحسین کارگێڕی لقەوە بەڕێوە برا، بە وردی تیشکیان خستە سەر ڕەھەندە نەتەوەیی و جەماوەرییەکانی شۆڕش.

لە پانێڵەکەدا باس لە وێستگە مێژووییە گرنگەکان، ڕۆڵ و کاریگەریی بارزانیی نەمر لە کۆکردنەوە و جۆشدانی جەماوەر، و پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی شۆڕشی ئەیلوول کرا، و ئامادەبووان شۆڕشی ئەیلوولیان وەک شۆڕشێکی نەتەوەیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی گەلی کوردستاندا پێناسە کرد.

لە کۆتاییدا، ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان بەشدارییان لە دەوڵەمەندکردنی بابەتەکانی پانێڵەکەدا کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار