٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی بریتانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بریتانیا بە سەرۆکایەتی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن ڕاوێژکاری باڵای بەرگریی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە خاتوو هۆڵی ڤار کونسوڵی گشتیی بریتانیا ئامادەی بوو، ڕاوێژکاری باڵای بەرگریی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی و کاریگەری سەرۆک بارزانی هەبوو لە بنیاتنانی سەقامگیری و بەهێزی بۆ هەرێمی کوردستان.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق و ناوچەکە لە قۆناغی داهاتوو و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار