٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکگرتوو جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەھدینان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکگرتوو دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە تەبایی و یەکڕیزی و خێراکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کرایەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە، ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٦، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەھدینان، بە ئامادەبوونی د. ڤیان سلێمان، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

​شاندی میوان پێکھاتبوو لە د. بەشیر ئەحمەد، بەرپڕسی مەڵبەندی سێ، بە ھاوڕێیەتیی سەعید عەلی عەبۆ و غازی سەعید، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو.

​لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشھات و ڕەوشی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان. ھەردوولایەن جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوانیان کردەوە.

​لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا تەئکیدیان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێویستیی خێراکردنی ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار