٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیر دەوڵەتی قەتەر سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمیری دەوڵەتی قەتەر پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بارزانی دەکات.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیر دەوڵەتی قەتەر بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

ئەمیری قەتەر سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت کرد و هیوای خواست خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی و بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار