سبەی 250 کۆمپانیای جیهانی لە هەولێر کۆدەبنەوە و دەرگای دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان دەکرێتەوە

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی چوار شەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە بە بەشداری سەدان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە شاری هەولێر بکرێتەوە.
د. محەممەد شوکری گوتیشی، "ئامانجی پێشانگاکە نمایشکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونە، هاووڵاتییان دەتوانن ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆببنەوە و یەکەی نیشتەجێبوون بە شێوازی قۆناخدار یان بە پارەی کاش هەڵبژێرن، هەروەها ئەم پێشانگایە ژینگەیەک بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دەڕەخسێنێت تاوەکو گرێبەستی هاوبەش ببەستن و سەرمایەی بیانی ڕابکێشن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان هەروەها گوتی، "لە ساڵانی رابردوودا زۆرترین دەرفەتی کار بۆ گەنجان و شارەزایان لە پێشانگاکە ڕاگەیەنراوە، هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتی سەردانیکردنی پێشانگاکەدا، پوختەی ژیاننامەیان پێشکەش بە کۆمپانیاکان بکەن بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار.




