٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشیی لە کاردینال مار لویس ساکۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی ئابی 2026، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دوایی (لازار ساکۆ)ـی برای، هاوخەمی خۆی بۆ مار لویس ساکۆ، کاردیناڵی کەنیسەی کاثۆلیکی و پاتریارکی کلدانی دەربڕی.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:

بەڕێز غیبتەی مار لویس ساکۆ ، کاردینالی کەنیسەی کاثۆلیکی وپاتریارکی فەخری کەنیسەی کلدانی.

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان ( لازار ساکۆ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .خودای مەزن گیانی بە بەهەشت بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار