٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەهدی زانا و لەیلا زانا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا ھاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، خوالێخۆشبوو مەھدی زانا ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێز و حورمەتی بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەیان دووپاتکردەوە و بەتایبەتی سەرەخۆشی لە "خوشکی ھێژا خاتوو لەیلا زانا" کرد. مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە مەھدی زانا یەکێک بوو لە تێکۆشەرە ناسراوەکانی کورد و تەمەنێکی درێژی لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورددا بەسەر برد.

سەرۆکی حکوومەت لە کۆتایی پەیامەکەیدا، داوای لە خودای مەزن کرد گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت، ھیوای سەبووریشی بۆ بنەماڵە و دۆستانی خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار