مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی نیاز فەتحی مستەفا دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی هاوخەمی بۆ بەڕێز (نیاز فەتحی مستەفا) ئاراستە کرد، بەهۆی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو (ڤۆڵکان نیاز فەتحی).
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز (نیاز فەتحی مستەفا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ڤۆڵکان نیاز فەتحی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی ئابی ۲۰۲٦




