٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی مووچەی مانگی ئاب و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرد.

هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی داراییی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٦، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار