٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیەکی نوێی شەقامی 60 مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  لە هەنگاوێکی گرنگدا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵییەکانی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ شۆفێران، پڕۆژەیەکی دیکەی دروستکردنی شەقامی 60 مەتری لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت، کە دەبێتە خاڵی بەیەکگەیشتن و بەستەرێکی گرنگ لەنێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری.

ئەم شەقامە نوێیە، بە تێچووی 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
لە چوارچێوەی قۆناغی کارکردندا، 10 کیلۆمەتر شەقامی نوێ لە کۆی گشتیی 15 کیلۆمەتری شەقامەکە دروست دەکرێت، کە ڕووبەری گشتیی کارکردن تێیدا دەگاتە 182 هەزار مەتر دووجا.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە وەک یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ژێرخانی ڕێگاوبان سەیر دەکرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و بەرچاوی هەبێت لەسەر خێراترکردنی جووڵەی شۆفێران و نەهێشتنی قەرەباڵغی لەنێوان شەقامە سەرەکییەکاندا.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

22 ئاب 2026

هەواڵی پەیوەندیدار