٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی لقی ٩ی ئاکرێ کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاكرێ-KDP.info- بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسانی حزبی و تێکۆشەرانی سنوورەکە، مەڕاسیمی کردنەوەی بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی سەر بە لقی ٩ی ئاکرێ لە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و لقی ٩ی ئاکرێ و تێکۆشەرانی دێرین و کەسایەتییەکانی ناوچەکە، بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی سەر بە لقی ٩ی ئاکرێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار