٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مەهدی بەحر ئەلعلوم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ دکتۆر مەهدی بەحر ئەلعلوم و بنەماڵەکەیان دەربڕی، بۆ کۆچی دوایی چەند ئەندامێکی خێزانەکەیان کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا.

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابی دکتۆر مەهدی بەحر ئەلعلوم و بنەماڵەی بەڕێزی بەحر العلوم دەکەین، بۆ کۆچی دوایی چەند ئەندامێکی خێزانە بەڕێزەکەیان لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا.

هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم کۆستە گەورەیە دەردەبڕین و لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارین کۆچکردووان بە بەزەیی و لێبوردەیی خۆی شاد بکات و جێگەیان بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و خۆشەویستانیان ببەخشێت.

 

انا لله وانا الیه راجعون

هەواڵی پەیوەندیدار