سەرۆکی هوداپار سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی دەکات

ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی گشتی هوداپار زەکەریا یاپچی ئۆغلۆ لە پەیامێکیدا بۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە نیگەرانی و خەمێکی گەورەوە زانیم کە نووسینگەی تایبەتی بەڕێزتان لە هەولێر (شارۆچکەی پیرمام) هێرشی کراوەتە سەر و بە ئامانج گیراوە.
یاپجی ئۆغلۆ لە پەیامەکەیدا نیگەرانیی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، بە نیگەرانی و خەمێکی گەورەوە زانیم کە نووسینگەی تایبەتیی بەڕێزتان لە پیرمام هێرشی کراوەتەسەر و بە ئامانج گیراوە.
سەرۆکی گشتیی هوداپار جەختیکردەوە کە ئەو جۆرە هێرشانەی دەکرێنەسەر ئەمنییەت و سەقامگیریی ناوچەکە قبووڵنەکراون. یاپجی ئۆغلۆ گوتی "بڕوای تەواومان بەوەیە کە پێویستە کێشەکانی ناوچەکە لە جیاتی شەڕ و توندوتیژی، بە رێگای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش و شێوازە ئاشتیانەکان چارەسەربکرێن."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، یاپچی ئۆغلۆ روونیکردەوە کە نەبوونی زیانی گیانی لە ئەنجامی هێرشەکە مایەی دڵنەواییە. یاپجی ئۆغلۆ ئومێدی خواست بە خێرایی پشت پەردەی ئەو هێرشە روونبکرێتەوە و ئەنجامدەرانی ئاشکرابکرێن.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی گشتیی هوداپار هیوای تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی بۆ مەسرور بارزانی و گەلی کوردستان خواست.




