٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەدواداچوونی بۆ ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شاری سلێمانی کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە دەربڕی و پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان توندتر بکەن.

سەرۆکی حکوومەت لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی دەرئەنجامی ڕووداوەکانەوە، ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ پارێزگای سلێمانی دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، مەسروور بارزانی ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ ئەو ھاووڵاتییانە خواست کە بەھۆی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەکەوە بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار